وەزارەتی ناوخۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای دەکات، جەژنی قوربان جەژنێکی پیرۆزی موسڵمانانە و وەک ساڵانی دیکە بەرزی و پیرۆزی رادەگیرێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، جەژنی قوربان جەژنێکی پیرۆزی موسڵمانانە و لە هەرێمی کوردستانیش بۆنەیەکی ئایینی و فەرمیە و وەکو هەموو ساڵ بە بەرزی ڕادەگیرێت، و دەرفەتێکە بۆ کاری خێر و خێرخوازی و دابەشکردنی قوربانی.
روونیشیکردووەتەوە، هەر ڕێکارێک کە حکومەتی هەرێم بیگرێتە بەر لە ڕۆژانی جەژندا تەنیا بۆ ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانە و بۆ خۆپارێزیە لە دروست بوونی قەرەباڵغی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆڕۆنا.
جەختلەوەشکراوەتەوە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ لە رۆژی سێشەمە ٢١/٧/٢٠٢٠ ، لە میانەی قسەکانی بەڕێزیاندا و لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە پەیامنێرەکان سەبارەت بە جەژنی قوربانی پیرۆز ، بەڕێز وەزیری ناوخۆ بە ڕوونی ئەوەی گوتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە ڕاوێژکردن لەگەل وەزیری ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی و بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی ڕێنماییەکانی بڵاو دەکرێنەوە ، بەڵام بە داخەوە لەلایان هەندێک کەس و دەزگای میدیایی بەشێکی قسەکانی بەڕێزیان بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ کراوە