بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر ژمارەیەکی زۆر دوکان سوتان.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر ژمارەیەکی زۆر دوکان سووتان.\
روونیشیکردەوە، لە ئێستادا رێژەیەکی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و کەمێکی ماوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
جەختیلەوەشکردەوە، تا ئێستا بە تەواوی ژمارەی دووکانە سوتاوەکان و هۆکاری ئاگرەکە نازاندرێت، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەست پێدەکات.