چالاکە ئەڵمانییەکە لە عێراق رزگارکرا

عێراق 24/07/2020

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایدەگەیەنێت، ئەو ژنە چالاکە ئەڵمانییەیان رزگار کردووە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر رفێندرابوو.

یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هیلا میڤس، ژنە چالاکە ئەڵمانییەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رزگارکراوە.

هیلا میفس، ژنە چالاکێکی ئەڵمانی بوو و بەڕیوبەری رێکخراوی(بیت ترکیب) بوو، هەفتەی رابردوو لە نزیک رووباری دیجلە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندرا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا