فڕۆکەیەکی جەنگی لە فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئێرانی نزیک دەبێتەوە و قوربانی لێکەوتووەتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 24/07/2020

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو  دوو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە ئاسمانی سوریا لە فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئێرانی نزیک بوونەوە و بەو هۆیەوە فڕۆکە نەفە هەڵگرەکە بە ناچاری نیشتووەتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە،شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر کە لە گەشتدا بووە لەنێوان ئێران و لوبنان،  دوو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی بە خێراییەکی زۆر لێی نزیکبوونەتەوە.

روونشیکردووەتەوە، فڕۆکە مەدەنییە ناچاربووە بەپەلە بنیشێتەوە و بەو هۆیەشەوە  ژمارەیەک سەرنشین برینداربوون.

هاوکات دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئێرانی ئاشکرای کردووە، لە رێخراوی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی مەدەنی داوای یاسایی لەسەر ئەمریکا تۆماردەکەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا