سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
رێکەوت زەکی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆم دەرکەوت تووشبووی ڤایرۆسەکەم.
روونیشیکردووەتەوە، داوای لێبوردن لەو کەسانە دەکەم کە بەرکەوتنم هەبووە لەگەڵیاندا داوایان لێدەکەم ئاگادری خۆیان بن و گەر نیشانەیەکیان هەبوو پشکنین بکەن.