دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمێر پۆتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کێشەکانی بەردەم دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی تاووتوێ دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی باسیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەمپەڕەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی چەکی ناوەکی کردووە.
ئاشکراشی کردووە، هیوایان خواستووە هەریەکە لە ئەمریکا وروسیا و چین خۆیان بە دووربگرن لە پێشبڕکێی خۆ پڕچەک کردن.
هاوکات لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ترەمپ رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە حوزەیرانی رابردووەوە لە هەوڵی ئامادەکردنی رێککەوتنێکی نوێدایە لەبری رێکەوتنی کەمکردنەوەی چەکی ستراتیژی نوێ(نیو ستارت) ، کە لەسەرەتای ساڵی ئایندە بەسەر دەچێت، و ئاستێک بۆ بەرنامەی ئەتۆمی هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و روسیا دابنرێت.