بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت ماوەی سێ رۆژە وەک پێویست نەیانتوانیوە ئاو بگەیەننە ئەو ماڵانەی سەر بە ئاوی سەرچنارن.
بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی لێدان لە کێبڵی ژێر زەوی، ماوەی سێ رۆژە نەیانتوانیوە لە شەش کاتژمێر زیادتر ئاو بۆ ئەو ماڵانە بگەیەنن کە لەسەر پرۆژەی ئاوی سەرچنارن.
هاوکات ئاشکراشی کردووە، بەهۆی راگرتنی کارەبای پرۆژەکەیانەوە رۆژانە لە کاتژمێر ١٠ەوە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر ناتوانن ئاو بگەیەنن بە ماڵان.
کێشەکە تا کاتی چارەسەرکردنی بەردەوام دەبێت.