لە رۆژانی جەژندا هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن؟

کوردستان 24/07/2020

Alternate Text

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا هاوڵاتیان دەتوانن تەنها سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگاکانی خۆیان بکەن.

نادر رۆستایی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ BMC رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا هاوڵاتیان دەتوانن تەنها سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگاکانی خۆیان بکەن.

روونیشیکردەوە، ئەمساڵ وەک ساڵانی پێشووتر ئێمە رێنماییمان دەرنەکردووە و هیچ ئامادەکاریشمان نەکردووە، چونکە گەشتیاری دەرەکی نییە و بڕیارەکانیش لە لیژنەی ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگاکانەوە دەرکراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا