کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات، لە مانگی حوزەیراندا نەوتی عێراقیان بە نرخێکی بەرزتر لە پێشووتر فرۆشتووە و داهاتی زیادتریان دەستکەوتووە.
کۆمپانیای سۆمۆ لە راپۆرتی مانگانەی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی حوزەیراندا هەر بەرمیل نەوتێکی کەرکوک (٣،٧٥٠) دۆلاری چووتە سەر.
روونیشیکردووەتەوە، هەر بەرمیل نەوتێکیان بە ٤١،٨٢٩ دۆلار فرۆشتووە.
ئاشکراشی کردووە، داهاتی فرۆشتنی ٥٧٩هەزار و ٤٥ بەرمیل نەوتی خاوی کەرکوک دوو ملیار و ١٧١ملیۆن و ٤١٨هەزار و ٧٥ دۆلار بووە.
باسی لەوەشکردووە، کۆی گشتی داهاتی مانگی حوزەیرانی فرۆشتنی نەوت زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلار بووە.