زۆرینەمان سوودەکانی خواردنی پیاز دەزانین بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام گەر رۆژانە یەک پەرداخ شەربەتی پیاز بخۆینەوە چی روودەدات؟
گۆڤاری فود ئاند دی تی، هندی لە بابەتێکدا سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی پیازی خستووەتە روو و داوا دەکات بکرێتە نەریتێکی رۆژانە.
-سوودەکانی بۆ بەرگری لەش
بەهۆی ئەوەی پیاز دەوڵەمەندە بە زینک و ڤیتامینەکان و کانزاکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات بە تایبەت لە پەتای زستانە وئەنفلۆنزا.
-سوودەکانی بۆ دابەزاندنی کێش
بەهۆی ئەوەی پیاز چەوری تێدا نییە و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن تێکەڵکردنی شەربەتی پیاز لەگەڵ هەنگوین باشتر یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.
-سوودەکانی بۆ قژ و پێست
لەمێژە پیاز وەک چارەسەری کێشەکانی قژ و پێست ناسراوە، گەر بە شێوەیەکی رێکخراو بەکاری بهێنێت رزگارت دەبێت لە رووتانەوەی قژ و زیبکەی رووخسار.