هاوسەری پێشووی هەیفا وەهبی دەستگیرکرا

هەمەرەنگ 24/07/2020

Alternate Text

محەمەد وەزیری، بەڕێوبەری کار و هاوسەری پێشووی هەیفا وەهبی بۆ ماوەی چوار رۆژ دەستگیرکرا.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردووەتەوە، محەمەد وەزیریی لەسەر داوایەکی یاسایی هەیفا وەهبی بە دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە سامانەکەی دەستگیرکراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.

پێشتر هەیفا رایگەیاندبوو، بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا گرتووە، بەڵام محەمەد وەزیری رایگەیاندبوو، هاوسەرگیرییان کردووە و دواتر جیابوونەتەوە  و بردنی ئەو پارانەش مافی خۆی بووە.

لەم چەند ساڵەی دواییدا پەیوەندی نێوان هەیفا و محەمەد وەزیری ببووە جێی باسی میدیاکان، بەڵام هەیفا ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە هاوسەرگیریان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا