بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی بەختیاری دەکاتەوە، کە یەکشەممە هیچ کارەبایەکیان نابێت.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( به‌ختیارى- به‌رانبه‌ر شاری جوان) ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری(249)، رۆژی یەکشەممه (26/7/2020) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
روونیشکراوەتەوە، سبەی له كاتژمێر (٧ ی به‌یانی بۆ ١٢ى نیوه‌ڕۆ) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
داوایشی کردووە، پێش هەڵکردنەوەی کارەباکانیان، ئامێرەکانیان بکوژێننەوە و دواتر یەک بەیەک هەڵیان بکەنەوە، لە پێناو سەلامەتی ئامێرە کارەباییەکانیان.