لە عەممانی پایتەختی ئەردەن پشیلەیەک دوای رفاندنی دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە و سەر و ئازاری زۆر دەدرێت.
ماڵپەڕی DW بڵاویکردووەتەوە، پشیلەکە لەبەردەم ماڵی خاوەنەکەی دیار نەماوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە نزیک ماڵەکەیان دۆزراوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، کاتێک خاوەنەیەکی بینیویەتی زۆر ترساوە و خوێن بە جەستەیەوە بووە، بۆیە هەر زوو براوەتە پزیشکی ڤێتەنەری ئەویش ئەوەی پشتراست کردووەتەوە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
لەبەرامبەر ئەو کارە خاوەنی پشیلەکە داوای یاسایی بەرزکرووەتەوە و داوایکردووە بکەرانی سزا بدرێن.
هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هەڵمەتێک بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو رەفتارە دەستی پێکردووە.