ساڵانە ٥،٤ملیۆن کەس بەهۆی پێوەدانی مار گیان لەدەست دەدەن

تەندروستی 24/07/2020

Alternate Text

یاریکردن لەگەڵ مار یاخود سەمای مار، یەکێکە لەو دیاردانەی رۆژانە لە شەقامەکانی هیندستان دەبینرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێوەدانی مار یەكێکە لەو دیاردانەی هیندییەکان پێوەی دەناڵێنن.

سایتی DW بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا١،٢ملیۆن کەس لە وڵاتی هندستان بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا.

ماری کوبرا و ماری راسیل، و ١٢ جۆر ماری دیکە هۆکاری مردنەکانی ئەو کەسانەن کە مار پێوەی داون.

مارەکان لە گەڵ هەڵکردنی بای وەرزی دەردەکەون، لە نێوان مانگەکانی حوزەیران بۆ ئەیلول.

ئەم زیانانەی مار تەنها بۆ وڵاتی هندستان نییە، بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە ٥،٤ ملیۆن کەس بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیان لەدەست دەدەن و ٤٠٠ هەزار کەسیش بریندار دەبن.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا