دوو ئامۆزا بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا

کوردستان 24/07/2020

Alternate Text

دوو گەنج لە پارێزگای دهۆک کە ئامۆزای یەکتر بوون بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاندووە، دوو گەنجی پارێزگای دهۆک لە گوندی بێنارینک، کە ئامۆزای یەکترن گیانیان لەدەستداوە.

روونیشیکردووەتەوە، یەكێک لە گەنجەکان ناوی(عابد عەبدوڵایە) و تەمەنی ٢٨ ساڵە ئەوی دیکەش ناوی مەریوان نەوزادە و تەمەنی ١٨ ساڵە.

باسی لەوەشکردووە، پێدەچێت لەو کاتەی خۆیان هەڵدابێتە ئاوەکەوە سەریان بەریەک کەوتبێت و ئەوە هۆکاری رووداوەکە ببوبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا