بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت سبەی مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگاکەی دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەی مناڵان و مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین کە رۆژی یەکشەممە، کاتژمێر (10:05) سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی کرێی وانەبێژ مانگی سێ.
داواشیکردووە، سەرجەم بەڕێوەبەرەکان لە ماوەی یەک هەفتەدا لیستی کرێی وانەبێژی مانگی چوار رێک بخەن، و رۆژە پشووەکانی لێ دەربکەن.