لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێت.
محەمەد عەبدی، بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاندووە، رووداوەکە نزیکی کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو روویداوە، گەنجێک لەناو بازاڕی چەمچەماڵ دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کوژراوەکە ناوی دابان عادلە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.
تا ئێستا هیچ کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرنەکراوە.