له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نوێژی هه‌ینی و جه‌ژن له مزگه‌وته‌كان ناكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له هه‌رێم داخرابوو، به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌مڕۆ ده‌رگای سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه.
هاوكات هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ جه‌ژنی قوربان رێگا نادرێت نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وته‌كان بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له كۆرۆنا و نوێژی هه‌ینیش ئه‌نجام نادرێت.