لە توێژینەوەیەکی نوێی ئەڵمانیدا سەلمێنراوە، سەگ بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانێت تووشبوانی کۆرۆنا جیابکاتەوە.
لە توێژینەوەکەدا کە هەشت سەگ بەشداریان پێکرا بۆ ماوەی یەک هەفتە راهێنانیان پێکراوە بتوانن تووشبوانی کۆرۆنا جیابکەنەوە، دواتر بە شێوەکەی هەڕەمەکی کراونەتە ناو کۆمەڵێک کەس کە تووشبوانی کۆرۆنا و ئەو کەسانەیشی تووشی نەبوون تێدابوون.
ئەوەی جێی سەرنجە سەگەکان توانیویانە بە ماوەیەکی کەم ئەو کەسانەی تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنان جیابکەنەوە.
پەیمانگای باڵای پزیشکی ڤێتەنەری لە ئەڵمانیا رایگەیاندووە، دەکرێت لەمەو دوا سەگی راهێنراو لە فڕۆکەخانە و شوێنە گشتییەکان دابنرێن و پشکنینی کۆرۆنایان پێبکرێت.