لە گوندی ملەسوورەی سەر بە ناحیەی رزگاری کەسێک بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە کوژرا.
عەلی جەمال قەدوری ، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، گەنجێكی تەمەن ٣٥ ساڵ دانیشتووی گوندی ملە سوورەی سەر بە ناحیەی رزگاری بە فیشەک کوژراوە.
روونیشیکردەوە، بە وتەی کەسوکارەکەی دوو کەس بە ماتۆڕسکیلێکەوە دەستڕێژی گوللەیان لێکردووە و هەڵاتوون.
لە ئێستادا دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ حەوت کەس دەرکردووە کە پێشتر کێشەی زەویوزاریان لەگەڵ کوژراوەکەدا هەبووە.