حەوت دەوڵەتی ئیسلامی نوێژی جەژنیان قەدەغە کرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 25/07/2020

Alternate Text

حەوت دەوڵەتی عەرەبی ئیسلامی بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نوێژی جەژنی قوربانیان لە مزگەوتەکاندا قەدەغە کرد.

 

وەزارەتی کاروباری ئیسلامی سعودیە بڵاویکردووەتەوە، رێگری لە ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان لە گۆڕەپانە سەرکراوەکاندا قەدەغە دەکات بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

هاوکات ئاشکراشی کردووە، تەنها لەو مزگەوتانەدا نوێژی جەژن لەو مزگەوتانەدا دەکرێت کە پێشتر ئامادە کرابوون.

 

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی کاروباری ئیسلامی مەغریب رایگەیاندووە، رێگە بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن نادرێت لە مزگەوتەکاندا، داوایشیکردووە لە ماڵەکاندا نوێژەکە ئەنجامبدرێت بەبێ وتاری جەژن.

لە وڵاتی میسریش تەنها لە یەک مزگەوتی گەورەی وڵاتەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی دیاریکراوی نوێژخوێنان مەراسیمەکە بەڕێوە دەچێت.

 

لە عێراقیش جگە لە قەدەغەکردنی نوێژی جەژن لەسەرجەم مزگەوتەکاندا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیش راگەیەندراوە.

لەهەمان کاتدا لیژنەی فتوای جەزائیر رایگەیاندووە، دەکرێت نوێکی جەژن بە تاک یان بە کۆمەڵ لەماڵەکاندا بکرێت بەبێ وتاری نوێژی جەژن.

 

لە وڵاتی سوریاش وەزارەتی ئەوقاف ئەنجامدانی نوێژی جەژنی لە مزگەوتەکانی دیمەشق و ریف قەدەغە کرد.

لە ئیماراتی عەرەبیش بڕیاردرا لەماڵەوە ئەو نوێژە ئەنجامبدرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا