هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پێویستمان بە نەوشیروان بوونە

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌یادی ١١ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی گۆڕاندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لە ئەمڕۆدا بۆئەوەی گۆڕان بەهەمان بیرو بڕواو باوەڕو وتارو ڕەفتارو ڕوئیا، بەهەمان گیان و بەرنامەو ئامانجەوە بەردەوام بێت، پێویستمان بە نەوشیروانبوونە.

پارێزگاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی،" 25- 7 رۆژی هەستانەوەی هەستی ئینسانیی و مەدەنیی و نیشتمانیی، ڕۆژی ئیرادەی گشتیی و موکوڕبوون و شێرگیریی لەسەر دادپەروەریی و ئازادیی و سەروەریی یاساو حکومەتی هاووڵاتیی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە یەکترو شەفافیەت و لێپرسینەوە، ڕۆژی دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن و لەخەوڕاچڵەکینی دەسەڵاتە تەقلیدییەکان."

وتیشی" لەم ڕۆژەدا سڵاو لە نەوشیروان مستەفا و هەموو ئەوانەی بەیەکەوە کۆبوونەوە بۆئەوەی پەرتیی و نەهامەتیی و نادادیی و چەقبەستوویی و بێمتمانەیی و نائومێدی و ترس و تۆقاندن و بێدەرەتانی، تێبپەڕێنن."

پارێزگاری سلێمانی نوسیوویه‌تی، ‌"گۆڕانبوون تەنها پەیوەست نییە بە گردەکەی گۆڕانەوە، گۆڕانبوون وابەستەی هەموو ئەو کەس و ئیرادەو بیرکردنەوە سترایتیژیی و دوربینی و خەڵکبینی و دنیابینی و ڕێکخستن و ئاراستەکردنی حوکمڕانیی و کایە ئارامیی و ئاسایش و ئاشتیی و ئابوورییانەیە کە کۆمەڵگاو نەتەوەو نیشتمان بەرەو باشتر، بەرەو چاکتر بەرەو، جوانترو شایستەترو شایانتر دەگۆڕن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا