مه‌سرور بارزانی بۆ گۆڕان: رۆڵتان له‌ بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان په‌یامێكی ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌كه‌ كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌، بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە . 


ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان

بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان. 

 بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان .

بە بۆنەی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە . 

ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین . 

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2020/7/25

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا