قائیمقامیەتی قەزای سەید سادق رایدەگەیەنێت، نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە قەزاکە هیچ نەخۆشێکی تێدا نەماوە و ئەمڕۆ کۆتا نەخۆشیان نەخۆشخانەکەی بەجێهێشتووە.
قائیمقامیەتی سەیدسادق، بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دوو نەخۆشی کۆتایی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا، چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئاشکراشی کردووە، ٤٣ نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەریان بۆ کراوە و بەشێکیشیان رەوانەی سلێمانی کراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
نەخۆشخانەی سەید سادق یەکەمین نەخۆشخانەی هەرێمە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشەکانی چاک بووبنەوە.