دوای چەند رۆژێک لە گیانلەدەستدانی تەرمی ئەو منداڵە گەڕێنرایەوە هەرێم کە لە سۆشیال میدیا بە منداڵە چاو جوانەکە ناسرابوو.
ئازاد ئەبوبەکر، باوکی محەمەدی تەمەن پێنج ساڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەیانییە تەرمی محەمەدیان گەڕاندووەتەوە هەرێمی کوردستان و ئێستا لە نەخۆشخانەی رزگارییە تا لەگەڵ دایکیدا هەندێک رێککاری گەڕانەوەیان لە زاخۆ تەواو دەکەن.
باوکی محەمەد، لە فەیسبووکی خۆی بۆ کۆچی کوڕەکەی نووسیویەتی، هۆ خەمی نەبڕاوەی سەر دڵی پار پارم.. رۆحت شاد ئەی ئەو پیاوە جوامێر و خۆڕاگرەی لە لاشەی منداڵێکدا خەلق بوویت. سوێند بەخوا هیچ پاڵەوانێک لەمێژووی مرۆڤایەتیدا بەقەد تۆ ئازا و خۆڕاگر و بەئارام نەبووە.
باسی لەوەشکردووە، نابێ بتنێژن تاوەکو ئێمەش دەگەڕێینەوە، چونکە خۆت گوتت کە گەڕاینەوە هەولێر حەوت ماچت قەرزدارم، دەبێ ئەو ماچانەم بدەیتەوە.
پێش مردنی محەمەد بە باوکی وتووە" کە گەڕاینەوە هەولێر حەوت ماچت دەدەمێ.