خولی نایابی کوردستان هەڵوەشایەوە ... نەورۆز وه‌ك پاڵەوان دیاریكرا

وەرزش 25/07/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ لە پرۆسەیەكی دەنگداندا ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی تۆپێ پێیان هەڵوەشاندەوە و یانەی نەورۆزیش وەك پاڵەوانی خولەكە دیارییكرا.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی هادی كەریمی، جێگری سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە بارەی چارەنوسی ئەم وەرزەی خولی نایابی كوردستانەوە كۆبونەیەك ئەنجامدرا، كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی چوار مانگە یارییەكانی ئەو خولە ڕاگیراون.

لە كۆبونەوەكەدا بەشێوەیەکی فەرمی بڕیار لەبارەی چارەنوسی ئەم وەرزەی خولی یانە نایابەکانی کوردستان درا، بەجۆرێك كە خولەکە هەڵبوەشێتەوە و نازناوی خولەکەش درایە یانەی نەورۆز.

لەو كۆبونەوەیەشدا ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بەسەر دووبەرەدا دابەشبوون، نوێنەرانی سلێمانی لە یەکێتییەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەیانداوە و بەشێکی ئەندامەکانیش لە بڕیارەکە ناڕازین و دەڵێن بڕیارەكە قبوڵ ناکەین.

لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا هیچ یانەیەک بۆ خولی پلە یەک دانەبەزێت، بۆ وەرزی داهاتوش یانەی ئارارات دەگەڕێتەوە نێو خولەکە، بەمەش وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بەبەشداریی ١٦ یانە بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا