بۆ خانمان...لەکاتی سووڕی مانگانەدا ئەم خواردنانە بخۆ

تەندروستی 25/07/2020

Alternate Text

ئەوەت زانیوە كە هەندێك خواردن لە كاتی سوری مانگانە رەنگە ئەو بێتاقەتی و دڵەڕاوكێت كەم كاتەوە كە زۆربەی كەس لە رۆژانی پێش و كاتی سووری مانگانەدا هەستی پێدەكەن، پێویست نی یە هەموو لیستە خۆراكیەكەی خوارەوە رۆژانە بخۆیت بەڵام تەنها یەک دوو جۆر هەبێت لە خواردنەكەتدا بەسە.

ـ لەرۆژەكانی پێش سووری مانگانەدا رەنگە حەزی خواردن زیاتر بێت لە رۆژانی ئاسایی چونكە بڕی ئەو ووزەیەش كە لەش دەیسوتێنێت زیاتر دەبێت. بۆیە دەكرێت لەو رۆژانەدا ئەڤۆكادۆ یان پارچەیەك چوكلێتی رەش زیاد بكرێت بۆ خواردنەكەت بۆی حەزت بۆ خواردنی زیاتر و شیرینی بشكێنێت.

ـ لەو رۆژانەدا ماسی بەتایبەت ماسی سەلمون بخورێت، چونكە دەركەوتووە ئۆمێگا سێ لەئازاری سوری مانگانە كەم دەكاتەوە

ـ دەبێت سەرنج بكەنە سەر زیاتر خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن. وە كو گۆشت و ماسی و گەلا سەوزە تۆخەكان  بەتایبەت برۆكۆلی، چونكە هەم دەوڵەمەندە بە ئاسن و هەمیش بە ڤیتامین سی واتە هەلمژینی مادەی ئاسنەكەش زیاتر دەكات. 

ـ قاوە بەهۆی بوونی مادەی كافایین هەم وادەكات خوێنەكە زووتر بێت و  وادەكات ئازارەكەت كەمتر بێتەوە(كاریگەری قاوە لە هەندێك كەسدا ئازارو گرژبوونەكە زیاد دەكات بۆیە بە پێی كەسەكان دەگۆرێت) .

ـ ئەنەناس وادەكات گرژبوونی ماسولكەكانی رەحم تۆزێك زیاد بكات و بۆیە وادەكات خوێنەكە بە ئاسانتر بێتە خوارەوەو سووری خوێنەكە رێكتر بێت. 

ـ مانگۆ ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كە وادەكات ناوپۆشی مندالدان بە باشتر دابمالرێت لە كاتی سووری مانگانە. 

ـ خورما، بۆ ئازار ی سووری مانگانە زۆر گرنگە.

ـ زەردەچەوە، یارمەتی چالاك بوونی  سوری خوێن دەكات بۆ منداڵدان و حەوز بۆ رێككردنەوەی سووری مانگانە زۆر گرنگە بە تایبەتی لە زانستی پزیشكی چینی دا باسكراوە كە ئەگەر لە ناو ئاوی گەرم یان شیردا بخورێتەوە گرنگە بۆ رێكخستنی سوری مانگانە.

ـ زەنجەفیل، زۆر گرنگە بۆ ئاسانكردنی خوێن هاتن لە مندالانەوە و بەتایبەت دەتوانرێت لەگەل هەنگوینی ئەسلدا بخورێتەوە وەكو چا لە دەوروبەری كاتی سوری مانگانە.

ـشمڵی، بەكارهێنانی لەگەل ئەوەی بۆ رێكخستنی شەكرە و ئیشی جگەر و گورچیلەش باشە، بۆ ئازاری سووری مانگانەش زۆر باشە. ئەتوانیت دەنكەكەی لەئاودا بۆ ماوەی ۱۲ كاتژمێر دانێیت و پاشان ئاوەكە بخورێتەوە. 

ـ چای گوڵەبەیبوون بۆ كەمكردنەوەی ئازار و پێچی سك لە كاتی سووری مانگانەدا 

ـ مەساجكردنی خوارەوەی سك بە كەمێك زەیتی دارچینی  یان زەیتی كونجی لە زۆر كەسدا سوودی هەیە بۆ رەوینەوەی ئازاری سووری مانگانە( بەكارهێنانی ئەم زەیتانە دەبێت برێكی كەم لە پێئا بەكاربێت بۆ شوێنێكی كەم ئەگەر هیچ سوربوونەوە و حەساسیەتێك رووی نەدا ئینجا دەكرێت مەساجەكە تەواو بكرێت) .

 سەرچاوە/ ئیسرا كەمال شاه محمد 

‎پزیشكی گشتی/ پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی 
‎‏‎ماستەر لە زانستی خۆراك – زانكۆی كینگز كۆليج لندن- بريتانيا، ‎‏‎ئەندامی تۆماركراوی پسپۆرانی  خۆراك- بريتانيا، ئەندامی پسپۆرانی خۆراكی كەنەدی و ئەمریكی 
‏‎

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا