یه‌كێتی: لەگەڵ بەشی زۆری تێكۆشەرانی گۆڕاندا مێژووی هاوبه‌شمان هه‌یه‌

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانكرد و له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، لەگەڵ بەشی زۆری تێكۆشەرانی بزوتنەوەكەتاندا مێژووی هاوبه‌شمان هه‌یه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا هاتووه‌، بە سڵاوێكی گەرمەوە، بەناوی هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە، پیرۆزبایی یادی (11) ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان  لێدەكەین، كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردووی خەباتی سیاسی و دیموكراتیدا، هاوبەشێکی چالاكی پرۆسەی سیاسی بووە. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، ئەم یادەتان لە هەلومەرجێكدا  دەكرێتەوە كە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراق لەبەردەم پێشهات و گۆڕانكاریی گەورەدایە و ئومێدەوارین ببێتە دەرفەت بۆ دروستكردنی كۆدەنگیەكی نیشتمانی 

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  لەگەڵ بەشی زۆری تێكۆشەرانی بزوتنەوەكەتاندا،  پێشینە و مێژوویەكی  هاوبەشمان هەیە لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا. ئومێدەوارین بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ڕابردوو.  لە ململانێی و  رێكەوتنەكان، زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین، بەتایبەتی كە ئێستا  هەوڵی جددی لەنێوانمان دا هەیە، بۆ دارشتنەوەی پەیوەندییەكانمان بەجۆرێك لە خزمەتی یەكریزی و تەبایی زیاتر و باشكردنی گوزەرانی خەڵك بێت. 

 
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا