چوار کاتیۆشای دیکە لە بەغداد کەوتنە خوارەوە

عێراق 25/07/2020

Alternate Text

سوپای عێراق بڵاویکردووەتەوە، چوار مووشەکی دیکەی جۆری کاتیۆشا لە باشوری شاری بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە.

سوپای عێراق بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، چوار موشەک لە جۆری کاتیۆشا لە شاری بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە کە هێزە هاوپەیمانەکانیان کردووەتە ئامانج.

ئاشکراشی کردووە، لە هێرشەکاندا جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

لە ئێستادا کەوتنە خوارەوەی موشەک لە شاری بەغداد بووەتە رووداوێکی رۆژانە و چەکدارە تووندڕەوەکانی نزیک لە ئێرانیش بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار دەکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا