مەلا بەختیار هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

نوسینگەی راگەیاندنی مەلا بەختیار رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند وته‌یه‌ك به‌ناوی ناوبراوه‌وه‌‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌.


دەقی رونکردنەوەکە:  

رەتکردنەوەی چەواشەکاری

لەبەرامبەر وتەیەکی ناراستدا، کە ھەندێک پەیج بەناوی ھەڤاڵ مەلا بەختیار، بڵاویان کردۆتەوە، کە گوایە وتویەتی: (ئەو خەباتەی لەکوردستان کردومە، لەئەوروپا بمکردایە، ئێستا مەلیکی ھەموو ئەوروپا ئەبوم).. رایدەگەیەنین، کە:

بەتوندی سەراپای ئەو قسانە رەتدەکەینەوەو ھەڤاڵ مەلا بەختیار، لەھیچ بۆنەیەک و لە ھیچ جێگەیەکدا، قسەیەکی لەو شێوەیەی نەکردووەو ئەو جۆرە وتانە لەھەر پەیج و ئەکاونتێکەوە بڵاوکرابێتنەوە، پەیوەندی بە بەڕێزیانەوە نییە..
بەسوپاسەوە
نوسینگەی راگەیاندن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا