كۆسره‌ت ره‌سول بۆ گۆڕان : له‌ داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌ده‌ین

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیواخوازم لەداهاتوودا پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوانمان بدەین و هەموومان هەوڵ بدەین لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر قەیرانە كەڵەكەبووەكان".

ئه‌مرۆ له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆسره‌ت ره‌سول عەلی  ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران كرد و رایگه‌یاند " هیواخوازم هه‌موومان پێكه‌وه‌ بتوانین خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین و له‌ ماوه‌ی سالانی خه‌باتی سیاسیدا ، بزووتنه‌وه‌ی گۆران هاوبه‌شێكی كارا و چالاك بووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان  ".

باسی له‌وه‌شكردووه‌  " گۆڕان وه‌ك هێزێكی كوردستانی توانیویه‌تی ڕۆڵی هه‌بێ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و ئاراسته‌كردنی رووداوه‌كان ، هیواخوازین له‌ داهاتوودا په‌ری زیاتر به‌ پەیوەندییەكانی نێوانمان بدەین و هەوڵ بده‌ن لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر قەیرانە كەڵەكەبووەكان   " .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا