قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به درێژایی 11 ساڵی رابردوو هێزێكی گرنگی كایه‌ی سیاسی بووه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ناو حكومه‌تیش و دامه‌زراوه‌كانی هاوكارێكی باش بووه.
به‌بۆنه‌ی یادی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پیرۆزباییه‌كی ئاڕاسته‌ی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه كرد و تێیدا ده‌ڵێت "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به درێژایی 11 ساڵی رابردوو هێزێكی گرنگی كایه‌ی سیاسی بووه له هه‌رێمی كوردستان. له‌ناو حكومه‌تیش و دامه‌زراوه‌كانی هاوكارێكی باش بووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به‌ره‌وپێشبردنی ھهرێمهكهشمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كمان دێته‌دی كه ئه‌وه‌ش خواست و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت ئه‌و بارودۆخه بڕه‌خسێنن".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی:
به‌ڕێز كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانبهبۆنهی یادی 11 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م و له‌ڕێی به‌ڕێزیشتانه‌وه پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كه‌م.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به درێژایی 11 ساڵی رابردوو هێزێكی گرنگی كایه‌ی سیاسی بووه له هه‌رێمی كوردستان. له‌ناو حكومه‌تیش و دامه‌زراوه‌كانی هاوكارێكی باش بووه. به‌ره‌وپێشبردنی ھهرێمهكهشمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كمان دێته‌دی كه ئه‌وه‌ش خواست و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت ئه‌و بارودۆخه بڕه‌خسێنن.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم له‌مه‌ودوا هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ین له‌جاران له‌پێناو ئارامی و چاكسازی و خزمه‌تكردنی زیاتر و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران