سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران پیرۆزباییه‌كی ئاراسته‌ی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دامه‌زراندنی گۆڕان وه‌ك یه‌كه‌مین هێزی ئۆپۆزسیۆنی كاریگه‌ر رووداوێكی گرنگ بوو.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 25ی ته‌مووزی 2020 به‌رهه‌م ساڵح ، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی یانزه ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن و هه‌ڵسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه " گۆران وه‌ك یه‌كێك له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری به‌سه‌ر پرۆسه‌ی حكومرانی و سیاسیه‌وه هه‌یه و له‌م دۆخه دژواره‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ چه‌سپاندنی یه‌كریزی و هاوكاری لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی چاكسازی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌لانی خه‌ڵك "
به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكردووه " دامه‌زراندنی گۆڕان وه‌ك یه‌كه‌مین هێزی ئۆپۆزسیۆنی دیار و كاریگه‌ر له ناو فه‌زای سیاسی كوردیدا رووداوێكی گرنگ بوو بۆیه یاد و یاده‌وه‌ری كاك نه‌وشیروان به‌رز راده‌گرین "