سبه‌ینێ ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ی سلێمانی كاره‌بای نابێت

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

پلانی دانانی پێوەری زیرەك بۆ سبەینێ یەكشەممە ئاشكراكرا و كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دانیشتوانی گەڕەكی بەختیاری- بەرامبەر شاری جوان ئاگادار دەكەینەوە كە سبەینێ بێ كارەبا دەبن.

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری- بەرامبەر شاری جوان) دەكەینەوه،‌ بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری(٢٤٩)، رۆژی یەكشە‌ممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٠، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆیە لە كاتژمێر (٧ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان.

كارەبای سلێمانی جەختیشكردووەتەوە، ئاگاداریشیان دەكەینەوە، كە بەستنی پێوەرەكە بێبەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

دەشڵێت، هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

ئاماژەبەوەشکراوە، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا