به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٢ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ ١٢ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی
چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه
و چاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك
ئاشکراشیکردووە، لە ئێستادا تەنها ٧٣ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی
دهۆك له‌ژێر چاودێریدان و ٣١٢ توشبووش به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان
كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
دواین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی
كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته ٣٨٥ توشبوو.