وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند،
٢١٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
دوو هەزار و ٢٢٨١ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا
٢١٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ١٤٠
تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ١٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان
لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا
١٢ هەزار و ٢٥٣ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، شەش هەزار ٧٣٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٤٧٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.