به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، تۆمه‌تباری
سه‌ره‌كی بكوژی به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر دەستگیركرا كه ناوبراو پۆلیسێكی كورد بوو له
پشتی پیكابێكدا له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك به سه‌ربڕدراوی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی كه‌ركوك ئەمڕۆ شەممە
٢٥ی تەموزی ٢٠٢٠، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی لیوا عه‌لی كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی كه‌ركوك، تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان به‌فه‌رمانی عه‌مید
قه‌یس عامر ناجی، تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتویان به‌ناوی (ف، ا، د) ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تباری
سه‌ره‌كیه له دۆسیه‌ی كوشتنی پۆلیسی رێپێدراو به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د.
روونیشیکراوەتەوە، وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگیراوه و
له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، له‌ئێستاشدا
به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عێراق به‌ندكراوه.
رۆژی ٢٤ی ئایاری ئه‌مساڵ (یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان) ته‌رمی به‌هجه‌ت
ئه‌نوه‌ر كه كارمه‌ندی پۆلیسێكی كوردی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك بو به سه‌ربڕدراوی له‌ناو
پیكابێكدا له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوك دوای ٢٤ كاتژمێر له دیارنه‌مانی دۆزرایه‌وه.