Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌پارێزگایه‌كی عێراق هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نەبەستێت ١٠ هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت

عێراق

بینراو 183

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له‌كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یدا له‌ماڵ ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت به‌بڕی ١٠ هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاردراوه‌، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌ناو پارێزگای موسڵ و قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و به‌بڕی ١٠ هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا روونیشیکردووەتەوە، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگاكه‌یان راسپاردووه‌، بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگرنه‌ به‌ر كه‌ ده‌مامك به‌كارناهێنن.

پێشتریش نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندبوو، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێده‌كه‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP