سبەی بەرزترین پلەی گەرمی ئەمساڵ لە هه‌رێم تۆمار دەکرێت

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ٢٥ و ٢٦ی تەمووز بەرزترین رۆژەکانی ئەمساڵ دەبێت بەپێی ئەو پلە گەرمیانەی تاوەکو ئێستا لە هاوینی ئەمساڵ تۆمارکراون.

بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان، بەرزترین پلە ئەمڕۆ بوو لە کەرکوک، پێشبینی كرا بگاتە ٤٨ پلەی سیلیزی بەڵام سبەی بەرزتر دەبێتەوە بۆ ٤٩ پلە، نزمترین پلەش لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پلەی سیلیزی دەبێت.

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ئەمڕۆ ٤٥ پلەی سیلیزی بوو سبەی پلەیەکی دیکە بەرز دەبێتەوە دەگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی، شەویش پلەکانی گەرما بۆ ٣٤ پلەی سیلیزی دادەبەزن.

لە دهۆک و سلێمانی پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما هاوشێوەی یەکبن و ئەمڕۆ بەرزترین پلە ٤٤ پلەی سیلیزی بوو و سبەی بەرز دەبێتەوە بۆ ٤٥ پلە، بەڵام شەوی سلێمانی فێنکتر دەبێت، ئەمشەو لە سلێمانی نزمترین پلەی گەرما ٢٨ پلە دەبێت و سبەی شەو بەرز دەبێتەوە بۆ ٣٠ پلەی سیلیزی، لە دهۆکیش نزمترین پلەی گەرما لەنێوان ٣١ بۆ ٣٢ پلەی سیلیزیدا دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا