بریار وابوو ئه‌مرۆ به‌به‌شداری چه‌ند فراكسیۆنێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رێوه‌بچێت به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ی دووشه‌مه دواخرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (BMC) ، له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه بڕیاربوو كاتژمێر ١١:٠٠ ئه‌نجامبدرێت دواخرا و سبه‌ی له هه‌مان كاتدا ئه‌نجامده‌درێت.
دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە 2020/06/29 وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە، بڕیارە بوو کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان به‌به‌شداری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، فراکسیۆنی پێکهاتەکان لە کریستیان و تورکمانەکان، فراکسیۆنی سەردەم، فراکسیۆنی ئازادی و فراکسیۆنی گۆڕان کۆبوونەوەی ژمارە 6 ی ئاسایی خۆی بکات.
بەگوێرەی به‌رنامه‌ی كار، دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26/7/2020، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌و پێشنیازه یاسایانه‌ی خواره‌وه پشت به‌ستن به بڕیاری ژماره (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی مادده‌كانی (79، 80)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (83)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1- پرۆژه یاسای (له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).
2- پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
3- پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌برگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
1ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه كورستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
2ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه سنوورییه‌كان.
3ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌په‌تای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری ته‌ندروستی) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌زیری پلاندان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.