پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بۆ جاری دووه‌م بایكۆتی ده‌وامیان كرد و له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه رێگریان لێكرا و چوار كه‌سیان ده‌ستگیركران
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 26ی ته‌مووزی 2020 بۆ جاری دووه‌م پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاره‌كه كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌وه رێگریان لێكرا و گردبوونه‌وه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ده‌رگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیان داخست و رێگریان كرد له به‌رێوه‌چوونی كار و باری هاوڵاتیان .
له‌وباره‌یه‌وه هاوكار ره‌فیق ، سه‌رپه‌رشتیاری مانگرتووانی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی به (BMC) راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ بایكۆتی ده‌وامان كردوه له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش به زه‌بری هێز رێگریان لێكردین بۆ ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌نجام نه‌ده‌ین و گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و رێگریمان له پاسی كارمه‌ندانی هاتووچۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان
وتیشی ، ده‌رگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆمان داخستووه و دووباره له‌لایه‌ن هێزی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی به زه‌بری لێدان ٤ كارمه‌ندمان ده‌ستگیركراوه و فه‌رمانی گرتنیان پێبووه.
دوای زیاتر له مانگ و نیوێك له بایكۆتكردنی ده‌وامی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی به‌ڵێنیان پێدرا سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت و به شێوه‌یه‌كی كاتی بایكۆتیان هه‌ڵپه‌سارد به‌ڵام ئه‌مرۆ بۆ جاری دووه‌م ده‌رگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی داخرایه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆی ناوشار