ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27 .
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، دواى راوێژ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لێكگه‌یشتنی نێوانیان، بڕیارماندا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ى كارى راگه‌یه‌نراو.
بڕیار بوو، ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کاتژمێر ١١ کۆببێتەوە و پێش وادەى دەستنیشانکراوى کۆبوونەوەکەش، ژمارەیەک فراکسیۆنى بایکۆتکردنى دانیشتنەکەیان راگەیاند و له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتی دانیشتنه‌كه بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه دواخرا.