دەرمانی
فاڤیپراڤیرەی روسیی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژە له‌سه‌ر به‌شێك له
تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌ولێر به‌كارده‌هێنرێت ، وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێریش ده‌ڵێت
، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه ده‌ربكه‌وێت ده‌بێت تووشبووه‌كان بكرێن به
دوو گروپه‌وه به‌ڵام تا ئێستا نه سوودی هه‌بووه نه زیان .
له‌وباره‌یه‌وه بژار مو‌سا ، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستی هه‌ولێر به ( BMC)
راگه‌یاند ، هه‌ر ده‌رمانێك به‌كاربهێنرێت بۆ كۆرۆنا ده‌بێت به‌راوردكاری له‌نێوان
دوو گروپ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه به ئه‌رێنی و نه‌رێنی
ده‌ربكه‌وێت ، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌م ده‌رمانه له ئێستادا نه سوودی هه‌بووه
نه زیان .
وتیشی ، پێویسته چه‌ند نه‌خۆشێك به‌سه‌ر دوو گروپ دابه‌شبكرێت ، گروپێكیان ده‌رمانی
( فاڤیپراڤیر ) پێبدرێت و گرووپی دووه‌م ده‌رمانی جیاوازی
پێبدرێت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی چاكبوونه‌وه به ده‌رمانه رووسیه‌كه زیاتر بوو ئه‌و كات
ده‌توانین بڵێین توانراوه سوودی لێببین
ئه‌مه له كاتێكدایه یانزە ڕۆژ بەر لەئێستا پارێزگای هەولێر، ئەو
دەرمانە ڕوسییەی بۆ توشبووانی کۆرۆنا بێبەرامبەر بەکارهێنا، لەکاتێکدا لەهیچ
پارێزگایەکی دیکە حکومەت تاوەکو ئێستا دەرمانەکەی به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه .