Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ رۆژئاوای كوردستان روویدا

کوردستان

بینراو 71

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارى سه‌رێ كانى له‌ رۆژئاواى كوردستان رویدا و به‌پێى زانیاریه‌كانیش ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و برینداربون.

ئاژانسى ساناى سوری بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ماتۆڕسكیلێك له‌ خۆرئاواى سه‌رێ كانى ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و برینداربون.

به‌پێی زانیارییه‌كان،  ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌نزیك ته‌لارى ئه‌عراف له‌ سه‌رێ كانی رویداوه‌، كه‌ به‌ده‌ست هێزه‌ توركییه‌كان و میلیشیاكانى سه‌ر به‌و وڵاته‌وه‌یه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كانیش دوو كه‌س كوژراون.

له‌ماوه‌ى رابردودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ى دیكه‌ش له‌و شارۆچكه‌یه‌ی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى په‌لاماری سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌ چونه‌ته‌ ناوه‌وه‌ و دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ كوردستانییه‌كان به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ چۆڵیان كردوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP