به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی رایگه‌یاند ، سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته
ئاسمانیه‌كان ته‌واوكردووه و سه‌رجه‌م رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانیش جێبه‌جێكراوه
.
تاهیر عه‌بدوڵا ، به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به (BMC ) راگه‌یاند ، بریاره سه‌ره‌تای مانگی هه‌شت ده‌ست
بكرێته‌وه به گه‌شته ئاسمانیه‌كان و چاوه‌روانی خشته‌ی كۆمپانیاكانین و ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كان
كراوه و رێنمایی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وره‌ها رێنمایی جێبه‌جێكردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عێراقه‌وه ده‌رچووه
وتیشی ، ته‌نها یه‌ك كێشه‌مان هه‌یه ئه‌ویش
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه له‌كاتی گه‌یشتنی ئه‌و گه‌شتیارانه پشكنینی ته‌ندروستی
خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فرۆكه‌خانه ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه ، جگه
له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ناوخۆ
ده‌بێت پێش هاتنیان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر پشكنینی كۆرۆنایان كردبێت ئه‌گه‌ر
گومانیان لێبكرێت لێره‌ش دووباره پشكنینیان بۆ ده‌كرێت
به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد زیانێكی ئابووری گه‌وره به‌ر فرۆكه‌خانه‌كه گه‌یشتووه ،
به‌ڵام تا ده‌ست نه‌كرێته‌وه به گه‌شته‌كان ناتوانرێت هه‌ژماری ئه‌و زیانانه
بكرێت .
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا به بریاری ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عێراق له
17ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق
و هه‌رێمی كوردستان راگیراوه و تەنیا رێگە بە گەشتی فڕۆكەكانی كارگۆ، سەربازی، دیپلۆماسی،
گەشتە ناچارییەكانی هاتنەوەی گەشتیاران لە دەرەوەی وڵات دراوە ، به‌مه‌ش زیانێكی
ئابووری گه‌وره به‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه .