وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره كێشن تووشی كۆرۆنا نابن به‌ڵام به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه دۆخی ته‌ندروستیان كه‌مێك باشتره .
له‌وباره‌یه‌وه بژار مو‌سا ، وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر به ( BMC ) رایگه‌یاند ، ئه‌م بابه‌ته دووره له راستیه‌وه و هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری تووشی كۆرۆنا بێت ، به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌روو 60 ساڵه‌وه‌یه و جگه‌ره‌یان كێشاوه ده‌بینین باری ته‌ندروستیان باشه به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م له نێوانیان هه‌یه
وتیشی ، ناتوانین بریاری ئه‌وه بده‌ین كه جگه‌ره سوودی هه‌بووه له رێگریكردن و تووشنه‌بوون به كۆرۆنا ، چونكه به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراون و خوێندوومه‌ته‌وه جگه‌ره له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكه‌وه نیشانه‌كان زیاتر قورس ده‌بن له‌سه‌ر كه‌سی تووش بوو .
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆری هه‌ناوی له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه و جگه‌ره‌یان كێشاوه دۆخی ته‌ندروستیان كه‌مێك باشتره له‌وانه‌ی كه جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه
سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی كۆرۆنا كه له ئێستادا چه‌ند گۆرانكاریه‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه ، بژار مو‌سا به ( BMC ) راگه‌یاند ، ئه‌م نه‌خۆشیه سه‌رلێشێوانی بۆ سه‌رجه‌م تیمه پزیشكیه‌كان دروست كردووه و ئه‌ركی قورس كردوون چونكه سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان نیشانه‌ی جیاوازیان هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌گرێته‌وه بۆ شوێنی كۆرۆناكه له ناو جه‌سته‌دا به‌پێی شوێنه‌كان له له‌شی مرۆڤ نیشانه‌كانیش ده‌گۆرێت .