زیاتر له‌ ١٠٠ توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

کوردستان 26/07/2020

Alternate Text

تەندروستی گەرمیان ئاماری هەفتەی تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند، كەلەماوەی یەك هەفتەدا ١٢٥ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەراگەیەنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندوە، ٢٥٢ تووشبووی نوێ دەستنیشان كران ، و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان جیا ڕاپۆرت و ئاماری وەزارەتی تەندرووستی راپۆرتی هەفتانەی دۆخی كۆرۆنای گەرمیانی راگەیاند.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، لەماوەی یەكە هەفتەدا هەزارو 418 پشكنین بۆ هاووڵاتیان كراوەو 252 تووشبوو تۆماركراون.

جەختیشكراوەتەوە،  11 تووشبووی كۆرۆنا لەماوەی ئەو هەفتەیەدا گیانیانلەدەستداوەوە كە 4یان مێ و 7یان نێربوون .

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌، هەر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 125 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا