سهرلهبهیانی ئەمڕۆ نوسەر و وەرگێڕی شاری سلێمانى عەبدولستار شارباژێڕی کۆچی دوایی کرد.
یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بڵاویكردهوه، بەیانی ئەمڕۆ نوسەر و وەرگێڕ و هونەرمەندی دیاری کورد عەبدولستار شارباژێڕی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
هاوکات پارێزگاری سلێمانی لە پرسەنامەیەکدا نوسیویهتی، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو ماتەمینی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێز مامۆستا (عبدول ستار شارباژێڕی) نوسەرو وەرگێڕو شێوەکارو کەسایەتی دیاری سلێمانی و شارباژێڕو ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری شارباژێڕو خانەوادە بەڕێزەکەیان دەردەبڕین.
عەبدولستار تۆفیق ناسراو بە عەبدولستار شارباژێڕی یەکێکە نوسەر و وەرگێڕو شێوەکار و کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانی و شارباژێڕو ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانییە.