كارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی
كۆمەڵی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆی به گۆرینی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت له ئه‌كاونتی تایبه‌تی
خۆی له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت
" هه‌ندێكجار میلله‌تی كورد ئه‌وه‌نده به‌ده‌ستی كورد خۆی چه‌وساوه‌ته‌وه،
به‌ده‌ست دوژمنانی كورد نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه "
رۆژی هەینی، دوای ئه‌وه‌ی
موسوڵمانان له توركیا به كۆمه‌ڵ نوێژی هەینییان
لە مزگەوتی ئایاسۆفیا کرد ، محەممەد حەكیم، كارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی،
له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند ، پیرۆزبایی گۆرینی بە مزگەوت و ئەنجامدانی
یەکەم نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا لە سەرجەم موسوڵمانان دەکەم و رووی قسه‌م ده‌كه‌مه هه‌موو كوردێكی ناسیۆنالیستی
تووندڕەو، چاوه‌ڕێ مه‌به من به‌دڵی تۆ بابه‌ت و قسه‌و پۆست بكه‌م، به‌ڵێ من
كوردم، به‌ڵام ئیسلامیم. شوێنێك له وڵاتێكی ئیسلامی 481 ساڵ مزگه‌وت بووەو ئه‌تاتوركی
عه‌لمانی دژه‌ئیسلام و كورد چۆن زمان و جلی كوردی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌هه‌مانشێوه له
ساڵی 1935 ئه‌م مزگه‌وته‌ی كرده مۆزه‌خانه، ئێستا كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، من وه‌ك
موسوڵمان خۆشحاڵم
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ نووسیوێتی
، خۆشحاڵیم پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نییە، ئەگه‌ر ئایاسۆفیا له توركیا بێت یان له
رووسیا بێت یان له ئه‌مریكا، هه‌ر دڵم پێخۆشه و خۆشحاڵی ده‌ردە‌بڕم، خۆ نایه‌م
له‌به‌ر دڵی تۆیەك كه ناسیۆنالیستی كوردیت، من هیچ خۆشحاڵی ده‌رنه‌بڕم و چاوه‌ڕێ
بیت به‌رده‌وام جنێو به عه‌ره‌ب و تورك بده‌م ئه‌وا نابێت، چونكه كوردایه‌تی من
سنوورداره به ئیسلامیه‌تییه‌كه‌م و من دژی زوڵمم هه‌ركه‌س بیكاته سه‌ر میلله‌ته‌كه‌م،
به‌داخه‌وه له هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان هه‌ندێكجار میلله‌تی كورد ئه‌وه‌نده
به‌ده‌ستی كورد خۆی چه‌وساوه‌ته‌وه، به‌ده‌ست دوژمنانی كورد نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه"
دوای 85 ساڵ توركیا بریاریدا مۆزه‌خانه‌ی ئایا سۆفیا له وڵاته‌كه‌ی بگۆرێت
بۆ مزگه‌وت ، رۆژی هه‌ینی 10ی ته‌مووزی 2020 یه‌كه‌م نوێژی به كۆمه‌ڵی تێدا ئه‌نجامدرا به‌مه‌ش كاردانه‌وه و دڵگرانی وڵاتانی رۆژئاوای به‌دوای خۆیدا هێنا .