پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ
فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبۆیه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و دروستكردنی
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه
26ی ته‌مووزی 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ، پارێزگاری سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
له دیوانی پارێزگادا كرد له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه
په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای به‌خاوه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی له
سنووری شاره‌وانییه‌كاندا زیاده‌ره‌وییان له‌سه‌ر كراوه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند دروست ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و
زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه ، هه‌روه‌ها ئه‌و زەوییانەشی دەکەونە
سنوری گوندەکانی ناو ماستەرپلانی شارەکانەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسا‌و
بڕیارەکان دران و لە ڕۆژانی ئایندەدا لیژنەی تایبەت دەست بە کارەکانی خۆیان دەکەن
و ڕێنمایی پێویست لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە بۆ ئەم مەبەستانە دەردەچن کە یاساکان
دەیانگرێتەوە.